ڕابه‌ری باڵای ئێران رایده‌گه‌ێنێ، ئێران داوای له‌ناوبردنی گه‌لی جوله‌كه ناكات، به‌ڵام پێی وایه ده‌بێت شوێنكه‌وتووانی هه‌موو دینه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئیسڕائیل بده‌ن.
ئایه‌توڵا عه‌لی ،ڕابه‌ری باڵای ئێران خامنه‌یی له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕه فه‌ڕمییه‌كه‌ی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئێران داوای له‌ناوبردنی گه‌لی جوله‌كه ناكات ، به‌ڵام پێی وایه ده‌بێت شوێنكه‌وتووانی هه‌موو دینه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئیسڕائیل بده‌ن.
خامنه‌یی له كۆنگره‌یه‌كی ئیسلامی‌دا له تاران گوتی : داواكردن بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌ناوبردنی گه‌لی جوله‌كه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێت گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به موسوڵمان و مه‌سیح و جوله‌كه‌یه‌وه حكومه‌تی خۆیان دیاری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خامه‌نه‌یی ده‌ڵێت: ده‌بێ سعوودییه‌كان ئه‌و راستییه بزانن كه ئه‌مریكا به ئاشكرا سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵان ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا+ سپۆتنیك
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.