Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:19

سەرکونسوڵێکی خانەنشینکراوی تورکیا: سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریکا ئەنجام بوو دەسکەوتی نەبوو

ناكۆكییەكانی ئەمریكا و توركیا لەسەر چەند پرسێكی گرنگ ئەوەندە گەورەیە کە چارەسەركردنی بە شێوەیەكی زۆر مەحاڵە و گرانیشە
کوردستان TV
100%

سەركونسوڵێكی خانەنشینكراوی توركیا، كە لە هەمانكاتدا نووسەریشە، پێی وایە سەردانەكەی رەجەب تەییب ئەرۆدغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریكا، ئەگەرچی كردنەوەی دەرگایەكی باشی گفتوگۆ بوو لە نێوان توركیا و ئەمریكا، بەڵام لە هەمانكاتدا بێ ئەنجامیش بوو.


 ولوچ ئۆزولكار سەركونسوڵی خانەنشینكراوی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (T24)ی توركی، هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا كردووە. 

ولوچ دەڵێت: "سەردانەكەی ئەردۆغان لەلایەك سەركەوتوو بوو و لەلایەكی تریشەوە بێ ئەنجام بوو بۆ توركیا.

 ئەردۆغان بەو سەردانەی توانی كەشوهەوایەكی نەرم و دەرگای گفتوگۆ بكاتەوە، هەروەها دەستی دۆستایەتی بۆ ئەمریكا درێژ كرد، بەڵام لەلایەكی ترەوە بۆ توركیا بێ ئەنجام بوو و دەسكەوتی نەبوو.


 لە بەشێكی‌تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە لە هەموو ئەگەرێكدا نابێت توركیا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمریكا تێك بدات و پێویستە بەردەوام پەیوەندیی باش بێت، بەڵام ناشیشارێتەوە كە ناكۆكییەكانی ئەمریكا و توركیا لەسەر چەند پرسێكی گرنگ ئەوەندە گەورەیە کە چارەسەركردنی بە شێوەیەكی زۆر مەحاڵە و گرانیشە. 

هەفتەی پێشوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی واشنتۆنی کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.