Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:22

تورکیا: دوو ئافره‌تی داعش له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ به‌ره‌و فرانکفۆڕتی ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ کرا

توركیا: به‌رده‌وامین له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ وڵاته‌كانیان
کوردستان TV
100%


به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاند توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش بۆ وڵاته‌كانیان. 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد دوو ئافره‌تی داعشیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ به‌ره‌و فرانكفۆڕت له‌ ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ كرده‌وه.

 ئاشكراشیانكرد ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستگیركرابوون.

 به‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی داعش ژماره‌ی ئه‌و داعشانه‌ی كه‌ ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیا كراونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ نۆ كه‌س له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.‌


 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.