حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی بۆ ئەنجامدانی سهدو ههشتاو یهك پڕۆژەی رێگاوبان تەرخان كردووە و پێویستە تاوەكو پازدهی مانگی داهاتوو تەواو بكرێن، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەش دەڵێ، هەر وەبەرهێنەرێك لە ئەنجامدانی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەش دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.
سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری رێگاوبان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاندووه: بهردهوام كار دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی پارەیان بۆ تەرخان كراوە پێش هاتنی وەرزی سەرما تەواو بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو بەڵێندەران ئاگادار كراونەتەوە بە مەرجێك كەشوهەوا لەبار بێت و باران نەبارێت، چونكە باران ببارێت ئاستەنگمان بۆ دروست دەكات .
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه هەر وەبەرهێنەرێك كارەكانی خۆی لە وادەی دیاریكراودا تەواو نەكات، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە بەڵێندەرێكی دیكە تا تەواوی بكات .
ئهوهش دهخاتهروو زۆرینەی پڕۆژەكان تەواو بوون و تەنها بەشێكیان نەبێت، كە ئەوانیش لە كاتی خۆیدا تەواو دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.