Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 12:46

سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای داعش ده‌ستگیرکرا

به‌ ڕه‌گه‌ز جۆرجییه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ئۆكراین ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان به‌ ناوی به‌را شیشانی ده‌ستگیركردووه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و پۆلیسی جۆرجیا.

 ڕاشیانگه‌یاند به‌را شیشانی به‌ ڕه‌گه‌ز جۆرجییه‌ و له‌ نزیك كیفی پایته‌ختی ئۆكراین ده‌ستگیركرا. 


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی ئه‌و وڵاته‌ شیشانی له‌ ساڵی دوو هه‌زار و دوانزه‌ وه‌ك جێگری ئه‌بو عومه‌ر شیشانی وه‌زیری جه‌نگ له‌ ڕێكخراوی داعش ده‌ستبه‌كاربووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی دوو هه‌زار و شانزه‌ به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتووه‌ و دواتریش له‌ ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌ به‌ پاسپۆرتی ساخته‌ چۆته‌ ئۆكراین له‌ ترسی ئه‌وه‌ی توركیا ڕاده‌ستی جۆرجیای نه‌كاته‌وه‌. 


جێی ئاماژه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی داعشی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردۆته‌وه‌ له‌وانه‌ش ده‌ كه‌سی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و دوو به‌ریتانی، هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعش ڕه‌وانه‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و ئیرله‌نداو چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.