له كێبڕكێیهكدا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شاری ئاشتی جیهانی كه 35 شار به‌شدارن، شاری دهۆك و 4 شاری دیكه ماونه‌ته‌وه و كێبركێی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی شاری ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌كات.
سالم سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی بۆردی كاروباری مرۆڤایه‌تی له پارێزگای دهۆك، به كوردستان24 رایگه‌یاند: "له رۆژی 11ـی نۆڤه‌مبه‌ری 2019، شاندێكی بۆردهكهیان كه پێكهاتووه له ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران و ئه‌ندازیار ئیدریس نه‌بی، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جیكار له بۆردی كاروباری مرۆڤایه‌تی، گه‌ییشتنه وڵاتی باشووری ئه‌فریقا بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناوخۆیی و جیهانی كه له لایه‌ن رابیته‌ی بونیاتنانی تواناكانی حكومه‌ته ناوخۆیهكانیی هوڵه‌ندیLocal Government) (Capacity Program LGCP كه له ژێر به‌رنامه‌ی (ده‌ستپیشخه‌ری ئاشتی) له وڵاتی باشووری ئه‌فریقا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
شایانی باسه شاری دهۆك له‌لایه‌ن رێكخراوی شاره‌وانییه‌كانی هوڵه‌ندی VNGهه‌ڵبژێردراوه تا له‌گه‌ڵ ده‌یان شاریتری جیهانی له پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی شاری ئاشتی به‌شداریی بكات.
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشكه‌ش به شارێك ده‌كرێت. شاری دهۆكیش به شاری پێكه‌وه ژیان ده‌ناسرێت و توانیویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به سه‌دان هه‌زار ئاواره وپه‌نابه‌ر له هه‌موو پێكهاته و ئایینه‌كان له‌خۆبگرێت و به رێگای بۆردی كاروباری مرۆڤایه‌تی BRHA گه‌وره‌ترین خزمه‌تی پێشكیشی ئاواره و په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی خۆجێی بكات و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان به رێگای چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری مرۆڤایه‌تی و رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و له گشت بواره‌كانی ژیاندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومی و ئه‌منی و مرۆڤایه‌تی له پاریزگای دهۆك، بپارێزیت و گه‌شه پێبدات.
بۆ جاری یه‌كه‌مه دهۆك به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كات و تا ئێستا توانیوویه‌تی ببێته یه‌كێك له 5 شاری جیهانی له‌ناو 35 شاری به‌شدار له كیبڕكێیهكهدا و پێشبینی ده‌كریت كه شاری دهۆك خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌كو شاری ئاشتی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان بناسرێت.
سه‌رچاوه/ كوردستان24
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.