خۆپیشانده‌رانی ئێران وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌هه‌مبه‌ر زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی، له‌شاری به‌هبه‌هان له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ئاگریان له بانكێكی نیشتمانی ئه‌و وڵاته به‌ردا.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ژماری ئێران ئینته‌رناسیونال له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گرته ڤیدیۆی سووتانی بانكه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ژماره‌یه‌ك شاری ئێران له‌دژی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكردووه‌و تا دێت خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.