Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 09:46

بەندەری ئوم قەسر کرایەوە

دوای دانوستان لەگەڵ خۆپیشاندەران
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شه‌ممه‌ جارێکی تر دوای دانوستان لەگەڵ خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسر كرایەوە.

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی کە پارێزگاکەى گرتووەتەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق جارێکی تر بەندەری ئوم قەسریان لە پارێزگای بەسڕە باشووری عێراق داخست، ئەمڕۆ جارێکی تر دوای دانوستان لەگەڵ خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسر كرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 16ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019 هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌سره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان دانوستانیدان كردووه‌ ئه‌وانیش داوایان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ ئه‌م ده‌روازییه‌ بكه‌نه‌وه‌، خۆپشه‌نده‌رانیش ئه‌م داوایان جێبه‌جێكردووه‌، سەرلەنوێ‌ جموجۆڵ و هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لە بەندەری ئوم قەسر  دەستیپێكردەوە و دەروازەكانی بەندەرەكە كرانەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.