رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی کوردستان کە دژبە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام، لانیکەم 90 کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێكخراومان دوێنێ ڕۆژی شەممە 16 ى 11 ى 2019 ، 90 هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 11 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە لەو شارە لانیکەم 6 خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و 43 کەسی دیکە بریندار کراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوان بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “حەمزە” ڕوون بووەتەوە و یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانی بووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، لە شاری مەریوان 4 خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون11 هاووڵاتی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، بریندار کراون و ناسنامەی سێ کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری” و “مێهران تاک” و “بێهرووز” ڕوون بووەتەوە.
هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن 16 ساڵ کوژراوە و 25 کەسی دیکە بریندارن.
هاوڵاتیان له شارەکانی ئێران خۆپیشاندانیان به‌رامبه‌ر بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە 1000تمه‌نه‌وه بۆ 3000 تمه‌ن هاتوونەتە سەر شەقام و لە کوردستانیش خەڵکی 14 شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.