مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی شەمە لەناحییەی سەرقەڵا سەربەقەزای کفری بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقە لەئۆتۆمبێلێک کراو کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی تر برینداربوون ، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوو لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران .
یەکێک لەبریندارەکان بەناویهونەر جه‌لال سەمین لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی ئۆمەربل لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.