مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسویه‌تی: دوای 40 ساڵ له‌ملهوری چیدیكه گه‌لی ئێران له‌هه‌مبه‌ر پێشێلكارییه‌كان بێ ده‌نگ نابێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه‌ش بێ ده‌نگ نابین، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوێی له ده‌نگی خۆپیشانده‌رانه‌و پاڵپشتیان ده‌كات و له‌گه‌ڵیان ده‌وستێ.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه زیاتر له 50 شاری ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌دژی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی به‌رێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش زیاتر له10 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لحوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.