رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كامى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین و به تەقەی هێزەکانی ئێران لانیکەم شەش خۆپێشاندەر کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکە بریندار بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراومان ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16 ى 11 ى 2019 هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران لە گۆڕەپانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە.
لە ئاکامی دەستڕیژی هێزەکانی ئێران‌دا لانیکەم شەش خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوانەوە کوژرانی 6 خۆپێشاندەری بۆ رێكخراوی هەنگاو پشتڕاست کردەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت ، هەتا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی "عوسمان نادری"، "مێهران تاک"، “شاهۆ وەلیدی” و “بێهرووز” ڕوون بووەتەوە و منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی "هیوا نادری" بریندار بووە.
له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، زۆربەی بریندارەکان لە ترسی ئەوەی دەستبەسەر نەکرێن، سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان نەکردووە. ناسنامەی هێندێکیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە، بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی لە بڵاوکردنەوەی ناوەکان خۆدەبوێرین.
رۆژی شه‌ممه لە 14 شاری کوردستان خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە 1000 تمەنەوە بۆ 3000 تمەن هاتوونەتە سەر شەقام.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.