له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مانگرتنی گشتی له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له چوار شاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق راگه‌یه‌ندرا، هه‌روه‌ها فرۆشگاكانیش داخران.
دوێنێ شه‌ممه خۆپیشانده‌ران داوایان له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خاون كۆمپانیاكان كردبوو كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست له كارهه‌ڵبگرن و مانگرتنی گشتی رابگه‌یه‌نن، ئه‌ویش وه‌ك پاڵپشتیكردن له خۆپیشاندانه‌كان.
هاوكات وه‌ك پاڵپشتیكردن له خۆپیشانده‌ران، ئه‌مڕۆ ده‌وامی فه‌رمی له دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، بابل، میسان و زیقار كرانه پشوو.
شایانی باسه دوێنێ موقته‌دا سه‌در دوای له خۆپیشانده‌ران كرد مانگرتنی گشتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق رابگه‌ێنن،به‌ڵام ته‌نها له‌چوار پارێزگا مانگرتنی گشتی راگه‌یه‌نراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.