لە قەزای چەمچەماڵ ، بەفەرمانی داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی دوو تۆمەتبار ڕاگیران.
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەبۆڵە لەنێوان دووگەنجدا لە نێو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتی( ه ، ك ،ح ) لەدایكبووی 1998 دوای برینداربوونی بەچەقۆ گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهیهنن ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكەكراو تۆمەتباری ناسرا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیرا .
پۆلیسی سلێمانى بڵاویشى كردووهتهوه كه لەئێستادا تۆمەتبار ( ب ، ب ، ح ) لەدایكبووی 1997 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە لایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە كراوەتەوە .
هەروەها دوو تۆمەتباری تر بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران كە پێشتر فەرمانی گرتنیان هەبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو هاوڵاتی .
لهكۆتادا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردووهتهوه كه لەئێستادا تۆمەتباران (ب ، ص ،ف )و ( ش ، ص ،ف ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.