وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كه‌تێیدا هاتووه سەرلە به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه17 ى 11 ى 2019 خاتوو كوێستان محمد وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی واژووكردنی رێكه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه له‌گه‌ڵ خاتوو (ئانێت ڤان ئیخدۆم) جێگری رێكخراوی ستێپ ی به‌ریتانی كۆبۆوه.
راشیدهگهیهنن كه لە له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خێرهاتن و ده‌ست خۆشی له ڕێكخراوی ناوبراو كرد‌و رۆڵی رابردوو و ئێستایانی به‌رزنرخاندن و، مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێدان كه دوای داكۆكیكردنی به‌ڕێزیان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی سیسته‌می خێزانی جێگره‌وه‌ی كردووه‌و به‌مه‌ش پاڵپشتی یاسایی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژیه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری منداڵان و به گوێره‌ی ئه‌م پڕۆژەیه هه‌وڵده‌درێت كه به‌شێك له منداڵانی بێ باوان بخرێنه باوه‌شی خێزان ، ئه‌م پڕۆژه له سنووری پارێزگای سلێمانی بگوازرێته‌وه هه‌ولێرو دهۆك و به سیسته‌مێكی تۆكمه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له رابردوو لێبڕاوانه له‌م پڕۆژه كاریان كردووه‌و له داهاتووش له نزیكه‌وه چاودێری و پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌م پڕۆژیه ده‌كات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.