ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند، هانز فلیك ڕاهێنه‌ری كاتی یانه‌كه تا كاتێكی نادیار له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م ڕاهێنه‌ره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بایرنی به شێوه‌ی كاتی له شوێنی نیكۆ كۆڤاچ وه‌رگرت و دوو سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له ئۆلۆمپیاكۆس له چامپیۆنس لیگ و بروسیا دۆرتمۆند له بۆندسلیگ به‌ده‌ستهێنا، بۆیه ئیداره‌ی یانه‌ی باڤاری متمانه‌ی بۆ فلیكی ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ دووپاتكرده‌وه‌و له تویتێكدا ئاشكرای كرد كه ڕاهێنه‌ره‌كه له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت
جێگای باسه بایرن میونشن به كۆكردنه‌وه‌ی بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیایه‌و گه‌یشتنیشی بۆ قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.