فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرمانشانی ئێران رایگه‌یاند كه له‌میانه‌ی پێكدادانه‌كانی دوێنێ ئێران ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر جودایان، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرمانشانی ئێران گووتی: له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ له‌كرماشان چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ئیهلیه 24 و ویستیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، به‌ڵام ئیره‌ج جه‌واهری، ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه رووبه‌روویان بۆته‌وه‌و به‌فیشه‌ك برینداركراوه و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه، كاتژمێر دووی شه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاندووه كه له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا كه له‌هه‌ندێك شاری ئێران روویداوه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.