به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه له ئه‌مڕۆوه چه‌سپاندنی لۆگۆ به تاكسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته شوفێران پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت به تاكسی شاره‌كان ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت ده‌درێت به شوفێران بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانییان.
گوتیشی: پێویسته شۆفێران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی تایبه‌ت و ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم وه‌كو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه خه‌ریكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ین كه هاووڵاتییان زۆرجار باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناخۆ و پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌ستن به كاری شوفێری تاكسی كه ئه‌مه‌ش رێگاپێدراونییه و ناكرێت كاری تاكسی بكه‌ن و رێگا له هاووڵاتییان بگرن، بۆیه‌ش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر عه‌بدولخالق عه‌لی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "له شاری هه‌ولێر ٣٥ بۆ ٣٦ هه‌زار تاكسی هه‌یه و ده‌بێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاره‌كانییان ته‌واوبكه‌ن، ئه‌گه‌ریش زانرا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان فشارێكی زۆریان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وا رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو ده‌دۆزینه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌مڕۆوه ره‌نگی له‌زگه‌ی تایبه‌ت به تاكسی بۆ شاره‌كان جیاواز ده‌بێت و، هاوكات رۆژی ٨/١٠/٢٠١٩ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئومێد ساڵح رایگه‌یاند كه، ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌كو سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو تاكسییه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان نێوان شاره‌كان له‌یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه و دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دروستكردنی لیژنه و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیار له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا و پڕۆسه‌ی ته‌نده‌ری بۆ كرا، ئه‌و ره‌نگانه‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، له‌زگه‌ی تاكسییه‌كانی ناو شاری ھه‌ولێر ره‌نگییان سوور و شاری سلێمانی ره‌نگی شین و شاری دھۆك ره‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی نێوان شاره‌كانیش ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
هه‌مان رۆژ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وھه‌ر عه‌بدۆكا رایگه‌یاند: "ھه‌ر تاكسییه‌ك، ده‌بێت سێ له‌زگه له‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بدات، ئه‌م له‌زگانه ناو و وێنه‌ی شوفێر و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی، شوفێر، پۆلیس، ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تانی له‌سه‌ره و ھه‌ر كه‌س له ھه‌ر حاڵه‌تێكدا كه ھه‌ست بكات پێشێلكاری به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، ده‌توانێت وێنه‌یه‌كی له‌زگه‌كه بگرێت و سكاڵا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.