Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 09:46

لیوا یاسر عەبدولجەبار ئازاد کرا

هەفتە ڕابردوو، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە بۆ شوێنێكی نادیار ڕفێندرا
کوردستان TV
100%


میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لیوا یاسر عەبدولجەبار ئەمڕۆ یەك شەممە ئازادكراوە و هەر ئەمڕۆش گەڕاوەتەوە سەركارەكەی.

میدیایەكی عیراق ئازادكردنی لیوا یاسر عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئاسایش و ئیداری سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاوكردەوە.

هەفتە ڕابردوو، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرۆژی رووناك و لەیەكێك لەشەقامەكانی بەغدای پایتەخت، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە بۆ شوێنێكی نادیار ڕفێندرا.

لیوا یاسر عەبدولجەبار، بەرێوەبەری پەیمانگای باڵاییە بۆ پەرەپێدانی ئیدارەی و ئەمنی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.