Erbil 38°C دووشەممە 03 شوبات 16:06

له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئێراندا ئافره‌تێکی کورد له‌تاران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا

تا ئێستا تەرمی ئافره‌ته‌كه‌ ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە
کوردستان TV
100%

 ئافره‌تێكی خەڵکی سەقز لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێكی خەڵکی سەقز بە ناوی “مینا شیخی” کە تەمەنی نزیک بە 50 ساڵ بووە، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری تاران، بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر خەڵک، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ كه‌ مینا شێخی بۆ سەردانی ماڵی کچەکەی  کە دانیشتووی شاری تارانن سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تا ئێستا تەرمی مینا شێخی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.