Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 11:01

پۆلیسی سلێمانى: 6 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

تۆمەتبارێك لەسەرسكاڵای چەند هاوڵاتییەك دەستگیركرا كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری كردبوو
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .
بەجۆرێك :

- تۆمەتبارێك لەسەرسكاڵای چەند هاوڵاتییەك دەستگیركرا كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاوڵاتییەك كردبوو .

- دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركران كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاوڵاتیان كردووە .

-تۆمەتبارێك دەسگیركرا كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌  لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەكی بێمۆڵەتیان پێبووەو دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.