نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد كه لە ماوەی ھەفتەیەكدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عێراق رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.
لهو بارهیهوه عەبدولموحسین ھەنین، راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووه كه گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و گۆڕانكارییەكانی، لە ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامن، بەڵام لە ھەفتەیەكدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق رەوانی ئهنجوومهنی نوێنهران دەكەن.
راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووه كه ھەموو ھەوڵێكیان ئەوەیە پڕۆژەكە بەبێ كێشە و لە خێراترین كاتدا تەواو بكەن و لەماوەی ھەفتەیەك تا 10 رۆژ پڕۆژەكە دەگاتە ئهنجوومهنی نوێنهران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.