ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی پێشمه‌رگه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: پێشمه‌رگه زۆر له‌وه دووره كه به پێچه‌وانه‌ی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و رێبازه‌كه‌ی له‌كه‌دار بكرێت.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه
"به‌شێك له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به خۆپێشاندان و داواكردنی مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی هاووڵاتیبوون و له‌پێناو باشتركردنی ھه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق، مافێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه ده‌ستوور فه‌راهه‌می كردووه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێز و پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی جه‌ماوه‌ریی ئاشتیخوازانه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان كه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان كۆبوونه‌ته‌وه، به پێویستمان زانی سه‌رنجی خوشك و براكانمان كه خاوه‌ن مافی ده‌ستوورین رابكێشین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌وڵی هه‌ندێ خه‌ڵكی سه‌رلێشێواوی تێكده‌ر بن كه بۆ له‌باربردن و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌لامه‌تیی نیشتمان، له‌دژی پێشمه‌رگه پروپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی ناوی برا پێشمه‌رگه‌كانتان له به‌رپرسیارێتی له‌و بابه‌تانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كان ڕوویانداوه.
پێشمه‌رگه به مێژووی دوور و درێژی نیشتمانی خۆی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان قه‌ڵغان بووه و هه‌موویانی پاراستووه و به شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانییه‌وه قوربانی و وه‌فاداری پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانی له پێشه‌نگی گه‌لانی ئازادیخواز و پێشكه‌وتنخوازدا بێت، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عێراق و برای ئێوه‌ن، پێشمه‌رگه زۆر له‌وه دووره كه به پێچه‌وانه‌ی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و رێبازه‌كه‌ی له‌كه‌دار بكرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه دوژمنانی یه‌كریزی نیشتمانی به ئامانجی به‌لارێدابردنی ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان و بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه گوماناوییه‌كانیان، هه‌وڵی به‌خشینی تۆمه‌تی درۆزنانه ده‌ده‌ن. ئێمه‌یش په‌یمان ده‌ده‌ین كه گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو هێزكانییه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی تێكدانی یه‌كریزیی نیشتمانی ده‌ده‌ن، له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت."
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠١٩/١١/١٨
هه‌ولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.