بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێبوەو بەنیاز بووە لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساخی بکاتەوە.
راشیدهگهیهنن ، پاش چاودێریکردنو کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارەکە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانرا تۆمەتبار بەناوی (م، ت، ب) دەستگیر بکرێت کە بەڕەگەز ئێرانییە.
پۆلیسی سلێمانى دهشڵێت ، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٢٨٩-٢٩١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوەو دۆسیەکەی ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.