بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان تاقانە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ(عەبدولڕەحمان ئیبراهیم حەمەدەمین) ناسراو بە(عەبدولڕەحمان تاقانە)مان پێگەیشت.
هاوخەمی خۆمان بە خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.