سه‌لاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌تی تا‌كسیی شاره‌كان، پرۆژه‌یه‌كی گشتییه بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له قۆناغی كۆتایین بۆ ئاماده‌كاریی ئه‌و پرۆژه‌یه، ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت و ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، رۆژی 17-11-2019 ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌وته بواری جێبێكردنه‌وه، فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ین و شۆفێران له رۆژی 18-11-2019وه ده‌توانن ئه‌و فۆرمه وه‌ربگرن .
سه‌لاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌شڵێت ، ئه‌و فۆرمه ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ، له فلته‌ری بایۆمه‌تری ناوی چێك ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ده‌چێته ئاسایشی ناوچه‌كه و پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان، ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی تاوانی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئەستۆپاكیی هه‌بوو و ده‌ركه‌وت پێشینه‌ی تاوانی نییه، ئه‌وا لۆگۆی تایبه‌تی پێده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.