بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بڵاوی كردهوه كه لە بنکەی گومرگی پێنجوێن سەر بە بەڕێوە بەرایەتیهكهمان دەستبەسەر بار ھەڵگیرێکدا گیرا کە ویستبوی لە ژێر موقەبای بەکارھاتوی کەپسکراودا بارێک مەشروبی جۆراو جۆر بەبێ گومرگ تێپەڕێنێت بۆ قەزای پێنجوێن
راشیدهگهێنێت ، كه دوای کەشفکردنی لەلایەن بنکەی گومرگی پێنجوێن دەستبەسەر بارەکەدا گیراو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی کرایەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەگەڵی و کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی
لهكۆتادا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی رایدهگهێنێت مەشروبەکە پێک دێت لە بڕی (١٠٦٥٠ ) دە هەزارو شەش سەدو پەنجا لیتر لە (۱٠۵۵) کارتۆندا
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.