Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:01

خۆپیشانده‌ران بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌که‌ن

به‌شێكی به‌نده‌ره‌كه‌ داخراوه‌
ئوم قه‌سر
کوردستان TV
#8
100%

گرژی و ئاڵۆزیی له‌ شاره‌كانی عێڕاق به‌رده‌وامه‌ خۆپیشانده‌رانیش جارێكی دیكه‌ نزیكی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بوونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی به‌نده‌ره‌كه‌یان داخستووه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن فه‌رمانبه‌ران و بارهه‌ڵگره‌كانیش بچنه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌واوی به‌نده‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نده‌ره‌كه‌ به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه‌: خۆپیشانده‌ران به‌شێكی به‌نده‌ره‌كه‌یان داخستووه‌ و مۆڵه‌تی چه‌ند كاتژمێرێكیان به‌ حكومه‌ت داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا به‌نده‌ركه‌ به‌ تواوه‌تی داده‌خه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ده‌ ڕۆژ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخرا جمووجۆڵی بازرگانی له‌و به‌نده‌ره‌ ڕاوه‌ستا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆری ماددی به‌ر عێڕاق كه‌وت ئێستا خۆپیشانده‌ران دووباره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌كه‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.