Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:30

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: هەڵمەتی چاککردنەوەی رێگاوبانەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت

بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە سەلامەتی هاتوچۆی پێدا بکەن
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت: لە (50٪) هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی هەرێم تەواو بووە و مانگێکی دیکەش کۆتایی بە هەڵمەتی چاککردنەوەی رێگاوبانەکان دەهێندرێت.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ پڕۆژەی هەڵمەتی چاککردنەوەی رێگاوبانەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەت رێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەکان لەسەرو (50٪)ەوەیە، جێگەی خۆی گرتوەو سودی بۆ باشکردنی رێگاوبانەکان هەبووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە سەلامەتی هاتوچۆی پێدا بکەن.

ئەم وتانەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هات، دوای بەشداریکردنی لە سیمینارێکدا سەبارەت بە "سیستەمی دابڕانی گەرمی بۆ بیناکان لە هەرێمی کوردستان" کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەبارەی ئەو سیستەمەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بابەتە گرنگە، چونکە پەیوەندیدارە بە پاراستنی وزەوە لە وڵاتدا بۆ ئەوەی هەمو هاوڵاتییەک یەکەیەکی نیشتەجێبونی تەندروستی هەبێت لە وەرزی زستان و هەم لە هاویندا.

هەروەها ئەگەر کرا لەداهاتوو بەپێی یاسا ئەو بابەتە رێکبخرێت، بۆ ئەوەی ئەو بینایانەی لەداهاتو دروست دەکرێن بەپێی ئەو رەوشە ئەندازیاریانە بن و کەمترین وزە تیایدا بەهەدەر بڕوات.

هاوکات سەبارەت بە پڕۆژە وەستاوەکانیش، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ بەشێکی ئەو پڕۆژانە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون و هیوادارین لەگەڵ باشبونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێن، ئەوانەشی پەیوەندیدارە بە کەموکوڕی کۆمپانیاکانەوە بەپێی گرێبەستەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.