Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:37

ژمارەی قوربانیانی کرماشان گەیشتە 15 کەس

دوای سێ ڕۆژ لە خۆپێشاندان
کوردستان TV
100%


به‌پێ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری هه‌نگاو هاتووه‌، دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کرماشان، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارە درێژەی هەیە و لانیکەم 15 خۆپێشاندەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەندین شوێنی شاری کرماشان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا 5 کەس، لە گەڕەکی جافرئاوا 4 کەس و لە شەقامی خومەینی 6 کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

هەتا ئیستا ناسنامەی دوو کەس لە قوربانییه‌كان بە ناوەکانی ”نادر بەیرانوەند“تەمەن 22 ساڵ  لە گەڕەکی جافرئاوا و ”ڕامین میرزایی“ تەمەن 22 ساڵ لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

دەوترێت کە دوو کەس لە گیانبەختکردوانی گەڕەکی دەوڵەتئاوا برا بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو گیانبەختکردوانە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ”ئیمام ڕەزا“ و ”تاڵەقامی“ گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.

ئێوارەی هەینی رابردوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیپێکردووە و، بەپێی سەرچاوەکانیش تا ئێستا نزیکەی 36 هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 147ی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.