سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی جیهانیی لێبووردەیی هەلێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کاری هاوبەش بۆ کوردستانێکی بەهێزتر.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئه‌مرۆ دووشەممە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌میشه یه‌كێك بووه له خاڵه به‌هێزه‌كانی هەرێمی کوردستان.
وتویه‌تى" هه‌رچییه‌ك له تواناماندا هه‌یه، بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم پێکەوەژیانە ئاشتییانەیە بپارێزین.
هەر لەم تویتە کە تۆمارێکی ڤیدیۆییشی لەگەڵدا بڵاو کردووەتەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت" ڕۆژی جیهانی لێبوورده‌یی، هه‌لێك بوو بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیمان به كاری هاوبه‌ش بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.