Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 06:33

بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ پیربوون ده‌ترسن

ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی‌ هندی‌ ده‌ڵێن: ئه‌و گیایه‌ دۆزراوه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت جۆره‌ ئه‌نزیمێك ده‌ربدات كه‌ وه‌ك هۆكارێكی‌ دژه‌ پیربوون كاربكات، ده‌شتوانن له‌ داهاتوودا ئه‌و ئه‌نزیمه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پێداویستییه‌ پزیشكی‌و خۆراكی‌‌و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌ گیاییه‌كانیشدا به‌كاربهێنن.

د.سانجای‌ كۆمار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌نزیمی‌ SOD له‌جه‌سته‌ی‌ ته‌واوی‌ بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كاندا، له‌ ڕووه‌ك‌و گیانه‌وه‌ران‌و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیشدا بوونی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام جۆرێك له‌و گیایه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌پیربوونی‌ بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان.

ئه‌و پسپۆڕه‌ وتیشی‌:"ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌و ئه‌نزیمه‌مان بۆ به‌هێزكردن‌و زیادكرنی‌ ته‌مه‌نی‌ میوه‌كان به‌كارهێنا‌و تاقیمان كرده‌وه‌، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنا".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و له‌وباوه‌ڕه‌ دایه‌ ئه‌و گیایه‌ ده‌توانێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ (كرێم‌و بۆن‌و شامپۆكاندا، هه‌روه‌ها له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵگرتنی‌ مادده‌ خۆراكییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.