ن/ ئاری ئاغۆك
رۆڵی قوتابخانه له دروستكردنی قوتابی ژینگه‌دۆست و ژینگه‌پارێز، هه‌میشه به‌رۆلێكی گرنگ پێناس ده‌كرێ، چونكه له‌ناوه‌ندی خوێندندا په‌روه‌رده‌ی دروست و بنیاتنانی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و رۆشنبیر دێته به‌رهه‌م . كاتێ هه‌مووان هاوكاربین و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنین بۆ قوتابی له‌كه‌شێكی كراوه، به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌وڵی بۆ بده‌ین و ڕیگه‌خۆشكه‌ربین، بێگومان ئه‌نجامێكی باش و گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌و كه‌سایه‌تی قوتابی، بۆیه ڕێگاكان زۆرن و فراوانن بۆئه‌وه‌ی قوتابی بتوانێ له‌قوتابخانه جگه له‌لایه‌نی زانست و زانیاری و فێركردن، ئه‌وا خۆی له‌چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بدۆزێته‌وه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی .
یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌گرنگانه‌ی كه پێویسته له‌قوتابخانه هه‌وڵی بۆ بده‌ین، بریتیه له دروستكردنی په‌یامی ژینگه‌دۆستی له‌رۆح و ناخ و بیركردنه‌وه‌ی قوتابی، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كه له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتنی قوتابی بۆ قوتابخانه، فێره ژینگه‌دۆستی و ژینگه‌ناسیان بكه‌ین، ئاشنایان بكه‌ین بابه‌تی ژینگه‌و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر، هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت له هه‌موو گۆشه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی نێو قوتابخانه، بابه‌تی ژینگه له‌بیركردنه‌وه‌یان به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه، بۆنموونه، به‌رێوه‌به‌ر له گۆره‌پانی قوتابخانه، هه‌رمامۆستایه‌ك به‌پێی پسپۆری و بابه‌تی رۆژانه‌ی خۆی، بابه‌تی ژینگه‌دۆستی تێكه‌ڵ به‌بابه‌تی رۆژانه‌بكات، له‌چالاكیه هونه‌ریه‌كان، له‌ڕێگه‌ی سروود و گۆرانی، به هۆنراوه‌ی ژینگه‌یی، ئه‌و وێنه‌جوانه له‌زه‌ینی قوتابی دروست بكه‌ین، له‌وه‌رزش دا په‌یامی ته‌ندروسنباشی له‌ژینگه‌ی خاوێن و ژینگه‌پارێزیه‌وه ئاوێته‌ی یه‌كتر بكرێت، بۆ پته‌وكردنی متمانه‌ی قوتابی به خۆشه‌ویستی بۆ ژینگه‌و ژیان و ده‌ورووبه‌ر، كه‌واته رۆژانه به‌به‌رده‌وامی و دووپاتكردنه‌وه‌ی خه‌می ژینگه له‌لایه‌ن مامۆستایانی خه‌مخۆره‌وه، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و خۆشه‌ویستی قوتابی بۆ ژینگه دۆستی، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی دروستكردنی گروپی ژینگه‌پارێزی قوتابخانه، كه ئه‌م رێگه‌یه‌یان به‌بۆچوونی من گه‌وره‌ترین و باشترین په‌یامه بۆ هه‌مووان، چونكه له‌رێگه‌ی دروستكرنی گروپی ژینگه پارێزی ململانێ له‌پێناو كاری باشتر و گه‌وره‌تر دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك و رۆحی هاندانی خود، به‌رامبه‌ر به سروشت و ژیان و ژینگه‌و پاك و خاوێنی و ته‌ندروستباشی، كه‌هه‌مووی خۆی له بازنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه ئه‌م جموجۆڵه به‌رده‌وامیه، وا له‌قوتابی و قوتابخانه‌و مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر و كارگێری قوتابخانه ده‌كات، كه تایتلی ژینگه له‌سه‌رووی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری په‌روه‌رده‌و فێركردن و زانست و زانیاری بێت، ئه‌وكات قوتابی هه‌م ژینگه‌ی خۆش ده‌وێ، هه‌م قوتابخانه‌ی خۆش ده‌وێ و رێز و خۆشه‌ویستی بۆ مامۆستا دوپاتده‌كاته‌وه، له‌وانه‌كانی رۆژانه‌شدا هه‌وڵه‌كانی بۆ فێربوون و وه‌رگرتن زیاتر ده‌بێت، چونكه‌كاتێ له‌كۆمه‌ڵگه قوتابی ژینگه‌دۆست دروست بێت، ئه‌وا هه‌موو لایه‌نه‌كانیتری ژیان به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌چن، بۆیه با قوتابیه‌كانمان فێری ژینگه دۆستی بكه‌ین، ئه‌وكات له‌بڕی توندوتیژی، نه‌وه‌یه‌كی نه‌رم و نیان دروست ده‌بێت، له‌جیاتی فڕێدانی كاغه‌ز و پاشماوه، ئه‌وا نه‌وه‌یه‌كی خه‌مخۆربه‌رامبه‌ر به‌ژینگه‌و خاك و نیشتیمان دروست ده‌بێت، كه هه‌میشه خه‌می پاكراگرتنی قوتابخانه‌و ماڵ و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.