رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان هاوکات لەگەڵ باقی شارەکانی دیکەی کوردستان، زیاتر لە 300 هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت به‌پێى راپۆرتى گه‌یشتوو به‌رێكخراومان لە ڕۆژی شەممەوە زیاتر لە 300 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت له‌ئێستادا ناسنامەی 7 کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
جوانڕۆ
١_ شەعبان موریدی ٢_ ڕێبوار سەید ڕوستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامحەمەدی ٥_ عومران وەلەدی
سنە
١_ پەریسا سەیفی کە خەڵکی کامیاران و دانیشتووی شاری سنەیە
مەریوان
١_ مەیسەم محەمەدی
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.