عادل عه‌بدولمه‌ھدی رایگه‌یاند ناتوانرێت ھیچ قه‌واره‌یه‌كی ناشه‌رعی له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت قبوڵ بكرێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نھا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بێت.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، له گوتارێكدا له زانكۆی به‌رگریی بۆ توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازیی له به‌غدا گوتی: كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت پاراستنی مافی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانه له‌ژێر سایه‌ی یاسا و ئاسایش و سیسته‌مدا.
ھه‌روه‌ھا گوتی: به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت روونه و دیاریمان كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و مانه‌وه‌ی چه‌ك به‌ته‌نھا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و پشتیوانی توانای ھێزه چه‌كداره‌كان، ھه‌روه‌ھا به‌كارھێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت ھه‌یه ئه‌ویش عێراقه، گه‌لیش سوپای راسته‌قینه‌ی وڵاته، ھیچ بژارده‌یه‌كی تر نییه جگه له پشتیوانیكردنی ھێزه چه‌كداره‌كان.
گوتیشی : ناكرێت ھیچ قه‌واره‌یه‌كی ناشه‌رعی یان چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت قبوڵ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.