براین هۆك، نێردراوی ئه‌مریكا تایبه‌ت به كاروباری ئێران له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ی له ئێران رووده‌دات زۆر له‌گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی گه‌وره‌تره، چونكه خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێ ژیانێكی خۆشتر بژین و ماندووبوون له‌وه‌ی كه ده‌یبینن سه‌روه‌ت سامانیان له به‌یروت و دیمه‌شق و به‌غداو سه‌نعا به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ت سامانیان له رێگاوبان و قوتابخانه‌و ئابوورییه‌كی باشتر خه‌رج بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆیه ده‌بینین به‌هه‌زاران ئێرانی به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كان كردووه، ئێمه‌ش له‌پاڵیان ده‌وستین،چونكه ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وه‌ن حكومه‌تێكی باشتریان هه‌بێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.