لیوا ئه‌حمه‌د مه‌سماری،وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان 19 تانكی توركییان تێكشاند كه له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له شاری مسراته بهكۆگا كرابوون.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه زانیاری هه‌واڵگری ووردیان هه‌بووه‌و توانراوه چاودێری ئه‌و 19 تانكه توركیه بكرێت، كه له‌رێگای كه‌شتی كۆسافاك له‌توركیاوه دوێنێ دووشه‌ممه گه‌یشتۆته به‌نده‌ری حهیدیدو سهڵب له‌ناوچه‌ی مسراته و دواتر له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی به كۆگاكراون.
گوتیشی: ئه‌مه‌ی له‌لایه‌ن توركیا كراوه، پێشێل كردنێكی دیكه‌ی توركیایه له‌هه‌مبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.