سوپای ئێران مانۆرێكی سه‌ربازی له پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
كه‌ناڵی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان مانۆری ''ویلایه‌تی زولفیقار'' یان ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له مانۆڕه‌كه‌دا كه‌تیبه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ر پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامدانی ئه‌م مانۆڕه له كاتێكدایه كه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو نرخی به‌نزین زیاد كرا، خۆپیشاندان چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه و به هۆیه‌وه به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.