Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 11:26

پۆمپیۆ :خۆپیشاندانه‌کانی عێراق ئامانج لێیان کۆتایی هێنانه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌کانی ئێران

ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی كه‌ نه‌هامه‌تی بۆ عێراقییه‌كان هێناوه‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ئه‌نجام ده‌درێن ئامانج لێیان، كۆتایی هێنانه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ عێراق.

مایك پۆمپیۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی كه‌ نه‌هامه‌تی بۆ عێراقییه‌كان هێناوه‌.

گوتیشی: ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین كه‌ ده‌بینین به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵكار، گه‌لی عێراقییان تووشی نه‌هامه‌تی كردووه‌.

له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ گوتی: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێن ئامانج لێیان، كۆتایی هێنانه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌و وڵاته‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.