وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك رایگه‌یاند، پێویسته كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكرێت. وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند، من ئه‌مرۆ له دهۆكم كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ و كوشتن و ناكۆكی هه‌یه و پێویسته كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌كی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌و دیداره هه‌نگاوێگی گرنگ و له ڕێڕه‌وێكی راست دایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویسته كوردستان ببێته نمونه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه.
راشیگه‌یاند، من له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ردانی دهۆكم كردووه، زیاتر وه‌ك گوندێك بوو به‌ڵام ئیستا پێشكه‌وتووه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.