شوان زراری، ئەندامی لیژنەی شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگهیاندووه كه پڕۆژه یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لای سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە بۆ پەسەندکردن ، بڕیارە دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە، بکەوێتە واری جێبەجێکردن، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا شەش مانگ دیاریکراوە بۆ کۆکردنەوەی ئامار و داتا لە بارەی ژمارەی خانووە زێدەڕۆکان.
شوان زراری، ئەندامی لیژنەی شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان راشیدهگهێنێت كه بەگوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ زەویش دەگرێتەوە، بەڵام مەرجی خۆی ھەیە، پێویستە ئەو شوێنەی زەوی زێدەڕۆی تێدایە زۆری خانووبێت، دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی گەڕەک پەسەندی پێبدرێت و خاوەن زەوی دوو شایەتی ھەبێت، کە کێشە لە زەوییەکەدا نییە، ئەوکات سوودمەند دەبێت.
ناوبراو دهشڵێت ، پێویستە لە ماوەی دووساڵدا ھەموو زەوی و خانووی زێدەڕۆ لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن ، کۆتایی بە کێشەی زێدەڕۆیی بێت، ئەو ماوەیەش کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، واتە کات کراوە نییە بۆ تاپۆکردن و کەسیش ناتوانێ کار بە یاساکە نەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.