به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان بهسهرپهرستى یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێى كوردستان رۆژى هه‌ینى 22 ى 11 ى 2019 پاله‌وانێتى كاراتێی یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهپالهوانێتیهكه له‌سه‌ر ئاستى خانمان بۆ سه‌رجه‌م ئاستهكانه و له‌كاتژمێر 9:30 ی به‌یانى ركابه‌رییه‌كانى پاله‌وانێتیه‌كه له‌هۆلی نێوده‌وله‌تى زانكۆی هه‌له‌بجه به‌به‌شداری 9 یانه ده‌ستپێده‌كات و تادرهنگانى ئێواره‌ى هه‌مان رۆژى ئاماژه پێكراو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان یاریزانانى به‌شداربووی پاله‌وانێتیه‌كه له‌یانه‌كانى كوردستاندا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى پێشه‌وه و پاله‌وانى بوونیان له‌پاله‌وانێتى كاراتێى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى خانماندا

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.