وتەبێژی حکومەتی عیراق ده‌ڵێت: عادل عەبدولمەهدی بەمزووانە دەچێتە پەرلەمانی عیراق و چەند گۆڕانکاری وەزاری پێشکەش دەکات.
سه‌عد حه‌دیسى گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راىگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران به‌م نزیكانه ده‌چێته په‌رله‌مان و دووپاتیشى كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند كاندیدێكى بۆ گۆڕینى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستنیشان كردووه.
حه‌دیسى باس له‌وه‌یش ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ندان كاندیدى بۆ وه‌زاره‌تە خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئابوورییه‌كان ده‌ستنیشان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌و گۆڕانكارییانه‌ى هه‌ندێك داواى خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
عادل عه‌بدولمه‌هدى داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات پشتیوانی بکات لەوەی بە پشک پشکێنەی حزبی و لایەنگیری حزبی کاندیدەکان هەڵنەبژێردرێن کە لە حکومەتەکانی پێشووی عیراقدا بەوشێوەیە هەڵبژێردراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.