لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو مووچەی فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك دزرا.
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی له كه‌ركووك دزرا، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه له بانك و له نێو گه‌راجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نێو گه‌راجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو پاره‌ی موچه‌ی مانگێكی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریان دزی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ری كه‌ركووك ناوی راگه‌یاندووه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دزراوه ده‌گاته 17 ملیۆن دینار، موچه‌ی مانگێكی 15 فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی قه‌زای حه‌ویجه بووه.
دزینی ئه‌و پاره‌یه به ماوه‌یه‌ك دوای وه‌رگرتنی بووه له بانك، به‌وپێیه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كی بانكی هه‌موو فه‌رمانگه و به‌شه‌كانی سه‌ر به كشتوكاڵی گشتی كه‌ركووك دابه‌شكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌كه‌یان دزیووه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری چارچه‌ری ره‌نگ سپییان پێ بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان دوای روداوه‌كه‌وه ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌رێی وه‌رگرتنی تۆماری كامێراكانی چاودێرییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.