ئەمڕۆ شارەدێی خانەسۆر لە قەزای شنگال بۆردومان کرا و ماڵی ئەندازیارێکی بواری کشتوکاڵ کە پەکەکە وەک بارەگا بەکاری هێناوە، له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا کرایە ئامانج.
پێنج هاووڵاتی سوتان و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌ندازیارێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای شنگال.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2019 كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی، فڕۆكه‌كانی توركیا جارێكی‌تر بۆردومانی خانوویه‌كیان كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، له ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای خانه‌سوور كه نیشته‌جێی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یه به په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه: من چوومه شوێنی بۆردومانه‌كه و پێنج كه‌سم بینی به ته‌واوی سوتابوون، هه‌ندێكیان پارچه‌پارچه‌ش ببون، كه‌س نه‌یده‌زانی قوربانییه‌كان سه‌ربازیین یان مه‌ده‌نی.
به‌وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه، ئه‌و ته‌رمانه‌ی له شوێنی روداوه‌كه‌دا بووه، پێنج كه‌س بوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی كه‌سێكی تر و ئۆتۆمبێلێكی به ته‌واوی سوتاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كاتژمێر 4:00ی عه‌سر فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له به‌رواری باڵا بۆردومان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.