12 پارت و لایه‌نی سیاسیی له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌رانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێك رێككه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا دوێنێ شه‌و 12 پارت و لایه‌نی سیاسیی عیراقی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌ران كۆبوونه‌وه و تیایدا رێككه‌وتن كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و ده‌ستكاری بكرێت و رێگه به سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بدرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت و گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌ت بكرێت.
هه‌روه‌ها داواش له حكومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كراوه ئه‌و ده‌ستانه ئاشكرا بكه‌ن، كه تاوانیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه و چاره‌نووسی رفێندراوه‌كانیش دیاری بكرێت.
هه‌روه‌ها واده‌ی 45 رۆژ دیاریكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شكستی هێنا له جیبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه ئه‌وا پابه‌ند ده‌بن به گۆڕینی حكومه‌ت و له‌كارخستنی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان ده‌وێت.
بەپێی رێککەوتنە ئیمزاکراوەکە، پێویستە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی پێشکەش بکرێت کە خۆی لە دامەزراندنی سندوقێک دەبینێتەوە بەجۆرێک کاربکات هیچ کەسێک لە ژێر هێڵی هەژاریدا نەمێنێتەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی یاسای بیمەی تەندروستی، هەوڵ بدرێت زۆرترین کرێکاری بیانی بگۆڕدرێن بە کرێکاری ناوخۆیی بۆ ئەوەی هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت و بێکاریی کەمبکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.