Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:42

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: (106) خۆپیشاندەر لە ئێران کوژراون

دژی گران بوونی نرخی به‌نزین خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
کوردستان TV
#11
100%

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و رایگه‌یاند: تائێستا لانی کەم (106) کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمدوایەی ئێران لە دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین، زیاتر لە (106) کەس کوژراون.

رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت" دڵگرانین لەو راپۆرتانەی كە بەدەستمان گەیشتوون و باس لە كوشتنی دەیان خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەدان و دەستگیركردنی هەزاران خۆپیشاندەری دیكە دەكەن لە ئێران لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەكان".

لە رۆژی هەینی رابردوەوە ژمارەیەک شاری ئێران بەتایبەتیش لە باشور و پایتەختی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەفراوان لە دژی بڕیارێکی حکومەت سەبارەت بە زیادکردنی نرخی بەنزین بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتوەتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.