وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند كۆتاییان به "دۆخی باری نائاسایی" ھێناوه كه به ھۆی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌ت ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ، له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری ناوخۆ، یاسین تاھیر ئه‌لیاسر كۆتایی به دۆخی باری نائاسایی ھێنراوه كه له ٢٤ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ھاتووه، به ھۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه بینینوه،ئه‌و بڕیاره‌یان وه‌رگرتووه.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی عێراق كه به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی دربڕین له‌سه‌ر بێكاری، گه‌نده‌ڵی و كه‌می خزمه‌تگوزاریی گشتیی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه ، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٥ ھه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.
خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وامه. خۆپیشانده‌ران نارهزایهتییهكانیان له دژی باڵاده‌ستی ئێران له عێراقدا ده‌رده‌بڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.