سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك ، فڕۆكه‌كانیان ده‌یان بنكه‌ی ئێرانی‌یان له‌نێو سوریا بۆردوومان كردووه.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت:وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رۆكێتانه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی ئێرانی له‌نێو خاكی سوریا شه‌وی رابردوو ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه، فڕۆكه‌كانمان ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای قودس و هێزه‌كانی سوریا و له‌وانه‌ش بنكه‌ی هه‌ڵدانی رۆكێته‌كان و باره‌گاو كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ربازییان بۆردوومانكردووه.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێت: ئێمه به‌توندی رووبه‌رووی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له سوریا ده‌بینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.