ئاده‌م ئێرلی، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌عێراق رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ركاتێك كێشه بكه‌وێته نێو ئێران دۆخی عێراق باشتر ده‌بێت.
ئێرلی دوای 2003 چه‌ند ساڵێك وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كاری كردووه، به پێگه‌ی حوڕه‌ی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه:پێم وایه ئه‌مه‌ی له ئێران رووده‌دات، كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران به كێشه‌ی ناوخۆیی سه‌رقاڵ بكرێت،توانای ئه‌وه‌ی نابێت تیشك بخاته سه‌ر عێراق و ئه‌وكاته‌ش عێراقییه‌كان له‌توانایاندایه كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌و له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان له‌دژی گرانبوونی به‌نزین به‌رێوه‌چوو كه تیایدا 106 خۆپیشانده‌ر كوژران و به‌سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.